Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 05:36

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%


 لە بەری ڕۆژئاوای فورات لە پارێزگای دێرازۆر له‌ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، به‌ هاوەن هێرش كرایە سه‌ر کێڵگەی گازی سرووشتیی کۆنیکۆ کە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لێیە.

 شه‌وی رابردوو لە پارێزگای دێرازۆر بە هاوەن کێڵگەی گازی سرووشتیی کۆنیکۆ کراوەتە ئامانج کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا نیشتەجێن.

بە هۆی ئەو هێرشە دووکەڵ لە ناوچەکە بەرزبووەتەوە و هیچ زانیارییەک لە زیانەکان بەردەست نییە.

لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگەیاندراوێک بڵاو نەکراوەتەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.