Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:35

بەر لە ئاهەنگی ئۆڵەمپیادی پاریس.. هێرشی تێكدەرانە كرایە سەر هێڵەكانی شەمەندەفەر لە فڕەنسا

کوردستان TV
100%

چەند كاتژمێرێك بەر لە دەستپێكردنی ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی هاوینەی 2024، هێرشی تێكدەرانە كرایە سەر تۆڕی هێڵەكانی شەمەندەفەر لە فڕەنسا.

كۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری فڕەنسا رایگەیاند: لە شەوی رابردووەوە هێرشێكی تێكدەرانەی فراوان كراوەتە سەر تۆڕەكانی هێڵەكانی شەمەندەفەر لە باكور و رۆژهەڵاتی فڕەنسا.

راشیگەیاند: هێرشە تێكدەرەكان داڕێژراو و سوتاندنی بە ئەنقەست بووە و لە ئەنجامیشدا جوولەی چەند هێڵێكی شەمەندەفەر پەكیان كەوتووە، هەوڵیش دەدەن لە ماوەیەكی كەمدا هەندێكیان چاك بكەینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی هاوینەی 2024 لەسەر رووباری (سین) لە شاری پاریسی پایتەختی فڕەنسا بەڕێوەبچێت.

ركابەری وەرزشوانان لە سەرتاسەری جیهان لە ئۆڵەمپیادی هاوینەی پاریس لە ئەمڕۆ هەینی 26/7/2024 دەست پێ دەكات و تا 11/8/2024 بەردەوام دەبێت.

لە ئۆڵەمپیادەكە بەشێوەیەكی گشتی 10500 وەرزشكار لە سەرتاسەری جیهان بەشدارن و لە 32 جۆری وەرزشی جیاوازدا ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی 306 مەدالیا دەكەن.

یارییەكانی ئۆڵەمپیاد بە یەكێك لە گرینگترین رووداوە وەرزشییەكان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت و هەر چوار ساڵ جارێك بەبەشداری وەرزشوانانی جیهان بەڕێوە دەچێت، دوایین ئۆڵەمپیادیش لە ساڵی 2020 لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.