Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:48

ریزبەندیی باڵابەرزی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

نوێترین ریزبەندی باڵابەرزی مرۆڤەكان لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بڵاوكرایەوە، بەگوێرەی ریزبەندییەكە هاووڵاتییانی عێراقی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ریزی نۆیەمن.

بەگوێرەی ریزبەندییەكە كە رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردۆتەوە، هۆڵەندییەكان باڵابەرزترین مرۆڤەكانی جیهانن كە پیاوەكانیان رێژەی باڵابەرزییان بریتییە لە 1.82 سم.

لەسەر ئاستی رەگەزی ئافرەتیش، بەهەمانشێوە ئافرەتانی هۆڵەندی باڵابەرزترین گەلی جیهانن.

بە پێچەوانەوە كورترین باڵای پیاوان لەسەر ئاستی جیهان پیاوانی تەیمووری رۆژهەڵاتن، لە رەگەزی بەرامبەریش ئافرەتانی گواتیمالا كورترینی جیهانن.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، لوبنان پیاوەكانیان باڵابەرزترینن كە رێژەی باڵایان 1.76 سم، دوای ئەوانیش هەریەك لە وڵاتانی سعوودییە، سووریا، مەغریب، توونس، جەزائیر، لیبیا، میسڕ و عێراق دێن.

لە ریزبەندییەكەدا رێژەی باڵای هاووڵاتییانی عێراقی بە 1.65 سم دیاریكراوە.

ئەوەش خراوەتەروو كە باڵای ئێستای پیاو و ئافرەتان لە وڵاتانی چین و ژاپۆن و كۆریای باشوور زۆر درێژتر بووە بەراورد بە سەدەیەك بەر لە ئێستا.

بەگوێرەی نوێترین تۆژینەوە دەركەوتووە تا دێت باڵای مرۆڤەكان لەسەر ئاستی جیهان كورتر دەبێتەوە، ئەویش بەهۆی خراپی و ناتەندروستی خواردنەوەیە.

دەركەوتووە ئەو منداڵانەی لە ساڵانی 1980 لەدایكبوون بەشێوەیەكی گشتی 2 سم یان زیاتر لەو منداڵانە باڵابەرزترن كە لە ساڵانی 2001 لەدایكبوون.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.