Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:17

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا: ئامادەین لەگەڵ رووسیا گفتوگۆ بکەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولێبا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ڕووسیا، گفتوگۆ بکات.

دمیترۆ کولێبا کە ئێستا بەسەردانێک لە پەکینە لەگەڵ وەزیری چین، ڤانگ یی کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دمیترۆ کولێبا ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆکراینا ئامادەیە لەگەڵ ڕووسیا، گفتوگۆ بکات، بەڵام دەبێت گفتوگۆکان، ئامانجیان بەدیھێنانی ئاشتییەکی سەربەخۆ، دادپەروەرانە و ھەمیشەیی بێت".

باسی لەوەش کردووە کە وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە ڕۆڵی ئەرێنی و بنیاتنەرانەی چین لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی نێودەوڵەتی و رايگەیاندووە: "کیێڤ و پەکین دوو ھاوبەشی بازرگانی گرنگن".

دمیترۆ کولێبا باسی لەوەش کردووە ئوکراینا پشتیوانی لە سیاسەتی "یەک چین" دەکات و ئاماژەی بەوەشداوە کە ئومێد دەخوازن، پەرە بە ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بدرێت لەوانەش ئابووری، بازرگانی، کشتوکاڵی.

دوای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا لە ساڵی2022دا، ئەوە یەکەمجارە وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سەردانی چین بکات کە تا ڕۆژی ھەینی دەخایەنێت.

لەلای خۆیەوە وەزیری چین، ڤانگ یی داوای کرد کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و کیێڤ بدرێت و ڕایگەیاند کە چین و ئۆکراینا دوو وڵاتی دۆستن و ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە، ھاوبەشی ستراتیژی لەنێوانیاندا ھەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بوونی ململانێ کە لە ئۆکراینا، مەترسی تەشەنەسەندنی ھەیە و حکوومەتی چین بەردەوامە لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو قەیرانە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.