Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 05:04

بایدن هۆكارەكانی كشانەوەی لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە جۆ بایدن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆكارەكانی كشانەوەی لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئاشكرا بكات.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا قسە بۆ گەلی ئەمەریكا دەكات و هەموو ئەو هۆكارانە ئاشكرا دەكات كە بوونە هۆكاری ئەوەی واز لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بهێنێت.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا و بەربژێری دیموكراتەكان لە راگەیەنراوێكدا بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە ركابەرییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا راگەیاند.

بایدن راشیگەیاندبوو كە تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و كۆتایی ئەركەكەی، تەنیا سەرنجی لەسەر جێبەجێكردنی ئەركەكانی دەبێت وەك سەرۆكی ئەمەریكا.

بایدن هەروەها پاڵپشتی و پشتگیری خۆی بۆ جێگرەكەی (كامالا هاریس) دووپاتكردبووەوە بۆ ئەوەی ببێتە تاكە بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمەریكا كە بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بێتە ئەنجامدان.

چەند خولەكێك دوای بڕیارەكە، دۆناڵدۆ ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا و بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند، بایدن خراپترین سەرۆك بووە لە مێژووی ئەمەریكادا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.