Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:22

گیانلەدەستدانی 18 کەس لە ڕووداوێکی تێکشکانی فڕۆکەدا لە نیپاڵ

کوردستان TV
100%


لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ، فڕۆکەیەک لە کاتی بەرزبوونەوەدا لەسەر ڕێڕەوی فڕین لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەکە دووچاری خلیسکان بوو، بەو هۆیەشەوە 18 کەس گیانیانلەستداوە.

بەپێى هەواڵێکی ڕۆژنامەی The Kathmandu Post، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تریبهوان، فڕۆکەیەک کە 19 کەسی هەلگرتبوو، لە کاتی بەرزبوونەوەیدا خلیسکاوە و دووچاری ڕووداو بووە.

گوتەبێژی فڕۆکەخانەکە، سوباش جها، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە تەرمی 18 کەسی نێو فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە کە سەربە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ساوریایە.

گەواهیدەرێکی ڕووداوەکە بە ڕۆژنامەی The Kathmandu Postی ڕاگەیاندووە فڕۆکەکە لە بەشی باشووری ڕێڕەوی فڕینی گۆڕەپانی فڕۆکەخانەکە دەستی بە جووڵە کردووە و بەهۆی ئەوەی نووکی باڵێکی فڕۆکەکە بەر زەوی کەوتووە لە ناکاو وەرگەڕاوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.