Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:54

گەرمترین رۆژ لە مێژوودا تۆمار كرا.. بزانە چ رۆژێك بووە؟

کوردستان TV
100%

چەند رۆژێك پێش ئێستا گەرمترین رۆژ لە مێژوودا تۆمار كرا، بەشێوەیەك كە لە مێژووی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی گەرمای هاوشێوە تۆمار نەكراوە.

گەرمترین رۆژەكە پێرێ یەكشەممە رێكەوتی 21/7/2024 بووە، لەو رۆژەدا تێكڕای پلەی گەرمی لە جیهاندا 17.09 پلەی سەدی بووە، واتە كەمێك زیاتر بووە لە ژمارە پێوانەییەكەی رۆژی 3ی تەمووزی ساڵی پار كە 17.08 پلەی سیلیزی بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر بەشێك لە زانایانی كەشناسی رایانگەیاندبوو كە ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ دەبێت لە مێژووی زەویدا.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی كردبووەوە، لە رۆژی یەكشممەی رابردوودا پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرزبوون، لە هەولێری پایتەخت 42 پلەی سیلیزی بووە، گەرمترین شوێنی هەرێمی كوردستانیش گەرمیان بووە كە لەو رۆژەدا 46 پلەی سیلیزی تۆمار كردووە و نزمترین شوێنیش حاجی ئۆمەران بووە كە پلەكەی 30 بووە.

 

 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.