Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:36

ژمارەی قوربانییانی هەرەسی خاک لە باشووری ئەسیوبیا بەرزبووەوە بۆ 146 کەس

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ڕوودانی هەرەسی خاک لە باشووری ئەسیوبیا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 146 کەس.

بەرپرسانی خۆجێیی ناوچەکە بڵاویانکردەوە کە بەهۆی بارانی وەرزی بەلێزمە لە ناوچەی شاخاوی گۆفا لە باشووری وڵاتەکە هەرەسی خاک ڕوویداوە و تا ئێستا تەرمی146کەسیان دۆزیوەتەوە کە ژن و منداڵیشیان لەنێودایە.

داگماوی ئایلی کە یەکێکە لە بەرپرسانی ناوچەکە، باسی لەوە کرد لە نێو ئەو کەسانەی لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە منداڵی بچووک و ژنی دووگیان هەیە.

ئایلی ئاماژەی بەوە کرد کە لانی کەم پێنج کەسیان بە زیندووی لە ناو قوڕدا ڕزگار کردووە و گوتی: "لە میانی کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا منداڵانێکمان بەدیکرد کە تەواوی خێزانەکەی لە دایک و باوک و خوشک و براکانی لەدەستداوە و باوەشی کردبوو بە تەرمەکاندا".

هەروەها میسیکیر میتیکو کە یەکێکە لە بەرپرسانی ديكە ناوچەکە، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئەسیوبیا، ئاماژەی بەوە کرد ڕەنگە لە نێو ئەو کەسانەی لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستداوە کارمەندانی تیمی گەڕان و ڕزگارکردنیش هەبن.

سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندی ناوچەی گۆڤا، کاساهون ئاباین باسی لەوە کرد کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە و، لە میانی ئەو کارانەشدا ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی تیمەکان لە نێو قوڕاودا نقومبوون.

ڕووداوەکانی هەرەسی خاک لە باشووری ئەسیوبیا بەزۆری لە مانگەکانی حوزەیران-ئاب ڕوودەدەن کە بارینی بارانی وەرزی زۆرە.

دوێنێ هەرەسی خاک لە باشووری ئەسیوبیا ڕوویدا و، ڕاگەیاندرا کە بەو هۆیەوە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.