Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:35

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


 شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێم، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کە پێکهاتبوون لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د.عه‌بدولحه‌کیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون،کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت، لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شەراکەتی هاوبەش و ستراتیژی لەنێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کرا و دوایین سەردان و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال لە بارەی پرسی نەوت لە چوارچێوەی دەستور گفتوگۆیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا.

چارەسەری پرسی نەوت و گاز و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و جددیەتی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسە لە کۆبوونەوەکەدا خرایەڕوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.