عامر فایز سەرکردەی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، سەرکردەکانی چوارچێوەکە بەنیازن ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن و دۆسییه گرنگه‌كانی كه پشتگوێ خرابوو تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكراشیكرد، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەکانی و بە بەشداری سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات، لەو ماوەیەدا بڕیارنامەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ دەکرێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌درێت چاره‌سه‌ر بۆ ئەو قەیرانە درێژخایەنانه له چوارچێوەی یاسایی گونجاو كه له‌به‌رده‌ستدایه بدۆزرێته‌وه.
هاوكات ئاماژەی بەوەشکرد، لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لە پرسی پێکهێنانی حکومەت له پارێزگای دیالە و کەرکوک و خێراکردنی یەکلاکردنەوەی ئەو دوو دۆسیه‌یه دەکرێت.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاره چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پرسی هەڵسەنگاندنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان و کاری پارێزگارەکانیش تاوتوێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.