Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:22

لە ئەمریکا چاوەکان لەسەر کامالا هاریسە کە بایدن پشتیوانی دەکات

کوردستان TV
100%


هاریسی تەمەن 56 ساڵان وەک یەکەم ئافره‌ت کە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێرردرا، ناوی چووە مێژووەوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێنجی تشرینی دووەمدا کشایەوە و پشتگیری خۆی بۆ جێگری سەرۆک، کامالا هاریس ڕاگەیاند، چاوەکان چوونە سەر هاریس.

ئەگەر هاریس لەلایەن دیموکراتەکانەوە بکرێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا و لە هەڵبژاردنەکەی پێنجی تشرینی دووەمدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە یەکەم ژن وەک سەرۆکی ئەمریکا.

هاریس لە ساڵی 1964دا لە شاری ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە دایکێکی زانای بایۆلۆجی کە وەک خوێندکار لە هیندستانەوە ڕووی لە ئەمریکا کردووە و باوکێکی پرۆفیسۆری ئابووریی ڕەش پێست کە ئەویش وەک خوێندکار لە جامایکاوە ڕووی لە ئەمریکا کردووە، هاتووەتە دونیاوە.

کامالا هاریس یاسای خوێندوە و ساڵانێکی زۆر وەک داواکاری گشتیی لە سان فرانسیسکۆ کاری کردووە، لە ساڵی 2010دا خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی سەرۆکی داواکاری گشتیی کالیفۆرنیا.

هاریس کە وەک یەکەم ژنی ڕەش پێست و یەکەم داواکاری گشتیی ژن لە مێژووی ویلایەتەکەدا هەڵبژێردرا، لە ساڵی 2014دا دووبارە بۆ پۆستی سەرۆکی داواکاری گشتیی ویلایەتەکە هەڵبژێردرایەوە.

لە ساڵی 2016دا و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا، هاریس توانی بچێتە کۆنگرێسەوە و، ناونیشانی یەکەم سیناتۆری بە ڕەچەڵەک باشووری ئاسیا و دووەم سیناتۆری ڕەش پێستی وەرگرت.

هاریس لە ساڵی 2020دا بووە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لەسەر لیستی دیموکراتەکان، بەڵام لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا و، پاشان جۆ بایدن کە کە کاندیدی دیموکراتەکانی بەدەستهێنا، لە 11ی ئابی 2020دا وەک جێگری سەرۆک دیاری کرد.

دوای ئەوەی دیموکراتەکان لە سێی تشرینی دووەمی 2020دا هەڵبژاردنەکەیان بردەوە، هاریس لە 20ی کانوونی دووەمی 2021دا لەگەڵ بایدن سوێندی یاسایی خوارد و وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو.

هاریس وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی زیاتر لە 19 وڵاتی کردووە و، لەگەڵ زیاتر لە 150 سەرکردەدا کۆبووەتەوە و، هاوشان لەگەڵ بایدندا وەبەرهێنانی ئابووریی کردووە و هەوڵی زیادکردنی هەلی کاری داوە.

هەروەها هاریس لە پاڵ بەرەنگاربوونەوە ڕەگەزپەرستی و سێکسیزم، داکۆکی لە کورتاج و هاوڕەگەزخوازی دەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.