Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:35

بایدن لە ركابەریی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كشایەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا راگەیاند كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بێتە ئەنجامدان.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە راگەیەنراوێكی فەرمیدا رایگەیاند: بۆ بەرژەوەندیی پارتەكەم (پارتی دیموكراتەكان) و ئەمەریكا، لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەكشێمەوە.

راشیگەیاند: ئێستا تەنیا سەرنجم لەسەر جێبەجێكردنی ئەركەكانم دەبێت لەو ماوەیەی كە لە پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا دەمێنمەوە.

سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا، لە كاتێكی تری ئەم هەفتەیەدا هەموو شتێك بۆ گەلەكەم روون دەكەمەوە سەبارەت بە بڕیاری كشانەوەم لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

بایدن هەروەها جەختی كردەوە كە پاڵپشتی و پشتگیری لە جگێرەكەی كامالا هاریس دەكات بۆ ئەوەی ببێتە بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

بەهۆی خراپی ئاستی بایدن لە دیبەیتەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان، بەردەوام رەخنەی توند لەو بەربژێرەی دیموكراتەكان دەگیرا بەتایبەتیش لەلایەن سیاسی و رۆژنامەوان و لایەنگرانەوە، بۆیە بڕیارەكەی ئەمڕۆی چاوەڕوانكراوبوو.

پێشبینیش دەكرێت پارتی دیموكراتەكان لە شوێنی جۆ بایدن، كامالا هاریسی جێگری دیاری بكەن بۆ ركابەریی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان.

دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان پێشتر چەند جارێك ئاماژەی بەوەدابوو كە بایدن لە رووی تەندروستی و تەمەنەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا گونجاو نییە، جەختیشی كردبووەوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، هاووڵاتییانی ئەمەریكا باجێكی قورس و زیانێكی گەورە دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە كۆشكی سپی ئەمەریكا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو كە بایدن تووشی پەتای كۆڕۆنا بووە و چەند نیشانەیەكی لاواز و كەمی پەتاكەی لەسەر دەركەوتووە، بەڵام تەندروستی باشە و لە راپەڕاندنی كارەكانی بەردەوامە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.