Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:52

مێركاتی هاوینه‌.. دی خیا نزیكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خولی سعودیه‌وه‌‌ بكات

کوردستان TV
100%


دەیڤد دی خیا گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد مشتومڕی لەسەر داهاتووی خۆی له‌ یانه‌كه‌ دروستکرد، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئارەزووی چوونی بۆ خولی سعودیە .

دی خیا تەمەنی 33 ساڵه‌ و لە هاوینی دوو هه‌زار و بیست و سێوه‌ یانه‌ی مان یونایتدی بەجێهێشت، دی خیا لە ڕێگەی ئەکاونتی تویتەرەکەیەوە هاشتاگی كاتژمێری بڵاوکردەوە، ئەمەش ئاماژه‌یه‌كی نوێیه‌و خەریکە داهاتویو خۆی یه‌كلایده‌كاته‌وه‌.

 له‌ ئێستادا ناوی دەیڤد دی خیا به‌ خولی سعوودیه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ چونکە پێشتر هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە یانه‌ی ئیتحادی جەدە و ئەلشەباب هەوڵی گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە دەدەن ، چاوه‌روانیش ده‌كرێت له‌ نزیكترین كاتدا هه‌موو شتێك له‌سه‌ر داهاتووی دی خیا یه‌كلایی ببێته‌وه‌ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.