Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:56

دانی كارفاخاڵ: له‌ ئێستاوه‌ خۆمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆندیال ئاماده‌ ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%


دانی کارڤاخاڵ، بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید، شانبەشانی خۆسێلۆ ، لە بینای شارەوانی بۆادیا دێل مۆنتی لە ناوچەی مەدرید ڕێزی لێگیرا، دوای بەشداریکردنی لە بردنەوەی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024له‌گه‌ڵ هەڵبژارده‌ی ئیسپانیا .

 كارفاخال له‌ نێو خۆشی و ئاهه‌نگ گێرانی لێدوانێكی داو ووتی،  با ئێستاوه‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆندیال، سەرۆکی شارەوانی شارەکە، فرانسیسکۆ خافێر ئوبێدا، پێشوازی لە بەرگریکاری ڕاستی یانەی شاهانە و خوسێلۆی هێرشبەری یانەی ئەلغەرافه‌ی قەتەرییەوە کرد.
 هەروەها پێشوازی لە یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی شارەکە کرد، کە یاریزانی هونەری جەنگی ئیلیا تۆپوریایە، دوای واژۆکردنی کتێبی شەرەف، کارڤاخال و خۆسێلۆ چوونە دەرەوە بۆ باڵکۆنی بینای شارەوانی و هاندان و چەپڵەیان لەلایەن کۆمەڵێک هاندەرەوە وەرگرت کە ئاهەنگیان گێڕا بە بردنەوەی نازناوی چوارەمی ئەو پاڵەوانێتییە.

 کارڤاخال لە باڵکۆنەکەوە قسەی بۆ هاندەران کرد و وتی، ئێمە هەستمان بە گەرمی هەستەکانتان کرد بە درێژایی پاڵەوانێتی یۆرۆ، وه‌ ئێوەش چێژتان له‌یاریه‌كانمان وه‌رگرت ، یاری کۆتاییش بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بوو زۆر سوپاس بۆ پشتگیرییەکان و ئێستا با شەڕ بکەین بۆ مۆندیال.

لای خۆیه‌وه‌ خۆسێلۆ سوپاسی دانیشتوانی شارەوانی پۆئادیا دێل مۆنتی کرد و وتی، ئێوە ڕۆڵێکی گەورەتان بینی بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە، وەک زۆرێک لە شارەوانییەکانی دیکە هەست بە شانازی دەکەین بە ئامادەبوونمان و دڵخۆشین بەو شتانەی کە بەدەست هاتوون، هیوادارین ئه‌م هاندانه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌  داهاتووشدا ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بێنین.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.