Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:05

مێركاتۆی هاوینه‌ .. مه‌یسۆن گرینوود بووه‌ یاریزانی یانه‌ی مارسیلیا

کوردستان TV
100%


گرینۆد به‌فه‌رمی بووه‌ یاریزانی مارسلیا، یانه‌ی مارسیلیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا میسۆن گرینوودی  بە فەرمی وەک یاریزانی تازه‌ی یانه‌ی ئۆڵۆمپیک مارسیلیا ناسێندرا.

 یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە ڕۆژی پێنجشەممە لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە گرێبەستی لەگەڵ یانە فەرەنسیه‌كه‌ واژۆ کرد و گرێبەستەکەی بە بڕی 31 ملیۆن یۆرۆ، گرینۆد وەرزی ڕابردوو بە خواستن یاری بۆ یانه‌ی خیتافی ده‌كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا ئاستێكی به‌رزی پێكشێش كرد ، گرینۆد یه‌كه‌م یاری خۆی له‌گه‌ل یانه‌ی مارسلیا له‌ 25ی مانگ داهاتوو له‌ سه‌ر یاریگای ڤیلۆدرۆم ئه‌نجام ده‌دات.

 له‌ لێدوانێكی مەیسۆن گرینوود وتی، هاتووم بۆ مارسیلیا و ده‌مه‌وێ به‌شێك بم له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌و هیواده‌خوازم بتوانم ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆم له‌گه‌ل یانه‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌م ، گه‌شبینم كاتی باشم پێ ده‌ده‌ن تاوه‌كو خۆم و خێزانم و كچه‌كه‌م له‌گه‌ل كه‌شو هه‌وای شاره‌كه‌ بگونجێنم.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.