Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:54

به‌نگلادیش.. ژماره‌ی كوژراوه‌كانی خۆپیشانده‌رانی ناره‌زایی بۆ 150 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ماوه‌ی چه‌نده‌ رۆژێكه‌ خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی هاووڵاتیان و قوتابیان دژی ده‌سه‌ڵات شه‌قامه‌كانی وڵاتی به‌نگلادیشی گرتووه‌ته‌وه‌وه‌ و تا ئێستا 150 خۆپیشانده‌ر به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پۆلیس كوژراون. 

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌. دوێنێ هەینی كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی بزووتنەوەی قوتابیان لە بەنگلادیش، به‌ سه‌دانی قوتابی ده‌رچووی نارازی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی داكای پایه‌ته‌خت.

 دواتر خۆپیشاندانه‌كه‌ گرژی تێكه‌وت و پۆلیس ته‌قه‌ی لێكردن كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ لانیکەم 52 قوتابی کوژراون.

 بەمه‌ش ژمارەی کوژراوه‌كانی نارازی  بۆ زیاتر له‌ 150 کەس به‌رز بووه‌وه‌. 

لای خۆیه‌وه‌ نووسینگەی شێخ حەسینا واجید، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش ڕایگەیاند، حکومەتی بەنگلادیش بڕیاریداوه‌ قەدەغەی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نێت و هێزه‌كانی سوپاشی لەسەر شەقامەکان بڵاوه‌ پێكردووه‌‌.

 خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی له‌م وڵاته‌ 170 ملیۆن كه‌سییه‌دا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رێژه‌ی بێكاری به‌ربڵاو له‌ نێو دەرچووانی زانکۆ ته‌نگی به‌و وڵاته‌ هه‌ڵچنیوه‌ و حكومه‌ت وێڕای خه‌مساردی‌ هیچ پلانێكی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌مه‌ نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو.

 خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌نگلادیش لە سەرەتای ئەم مانگەوە ده‌ستیان پێكردووه‌. ئامانجی خۆپیشاندەران کۆتاییهێنانە بەو پشکپكێنه‌ی كه‌ حكومه‌ت بۆ دامه‌زراندن  به‌رامبه‌ر ده‌رچوانی زانكۆ ئه‌نجامی ده‌دات و له‌ئێستادا زیاتر له‌ سه‌دا په‌نجای هەلی کار بۆ هەندێک گروپ تەرخان دەکات، بەتایبەتی منداڵانی سه‌ربازه‌ دێرینەکانی جەنگ و کەسانی نزیک لە دەسەڵات. 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قەیرانی کۆمەڵایەتی  وڵاته‌كه‌ بۆ قەیرانێکی سیاسی گۆڕاوە و له‌ ئێستادا له‌شەقامەکانی داکای پایته‌ختدا دروشمی مه‌رگ و رووخان بۆ دیکتاتۆر دەبیسترێت. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.