Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:56

بایدن وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌مێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


مشتومره‌كان له‌باره‌ی كاندیدبوونه‌وه‌ی جۆ بایدن وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ و جێن دیلۆن سەرۆکی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی بایدن رایده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان سەرۆک بایدن لەم کێبڕکێیە دەمێنێتەوە. 

جۆ بایدن لە هەموو کاتێک ئامادەترە بۆ ئەوەی لە دۆناڵد ترەمپ بباتەوە. سەرۆک بایدن باشترین کەسە كه‌ بتوانێت له‌ ترەمپ بباتەوە. 

دوای دیبه‌یته‌كه‌ی بایدن و تره‌مپ ره‌خنه‌ی زۆر له‌ ته‌مه‌ن و توانای بایدن گیرا و به‌شێك له‌ دیموكراته‌كان باسیان له‌ گۆڕینی بایدن به‌ كاندیدێكی دیكه‌ ده‌كرد، جێن دیلۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەوانەی لەپشت بایدن دەوەستن و لەگەڵیدان، زۆر زیاترن لەو کەسانەی کە نایانەوێت بەردەوام بێت.

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه‌ ده‌كرد، پێده‌چێت به‌مزووانه‌ جۆ بایدن به‌هۆی فشاره‌كان له‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن بكشێته‌وه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.