به‌ریتانیا پلانێكی نوێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هاتنی كۆچبه‌ران داده‌نێت و نیازی وایه هێزێك دروست بكات كه راسته‌وخۆ به‌سه‌ر قاچاخچییه‌كاندا دابده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 1000 كۆچبه‌ر به به‌له‌م له فه‌ره‌نساوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌ریتانیا و به شێواز و ئالیاتی پێشووتر ناتواندرێت به‌ر له لێشاوی هاتنی كۆچبه‌ران بگیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه ده‌یانه‌وێت كارێك بكه‌ن كه په‌ڕینه‌وه‌ی مه‌ترسیداری به‌له‌مه بچووكه‌كان كۆتایی پێ بهێندرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (فەرماندەیی ئاسایشی سنوور) داده‌مەزرێت، کە کۆکەرەوەی دامەزراوەی هەواڵگری و ئاسایشی بەریتانیایه بۆ پاراستنی سنوورەکان.
دامەزراوەکە سەدان ئەفسەری نوێ وەردەگرێت و ئامادەیان دەکات بۆئەوەی وەکو چۆن هێزەکانی دژەتیرۆر دەستوبرد کار دەکەن، ئاواش ئەو هێزە نوێیە بەسەر قاچاخچییاندا دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.