Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:40

لە دارستانەكانی ئەمازۆن بۆ یەكەمجار كۆمەڵێك مرۆڤی سەرەتایی دەركەوتن

کوردستان TV
100%

لە دارستانەكانی ئەمازۆن لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی پیڕۆ، بۆ یەكەمجار چەند مرۆڤێكی سەرەتایی بینران كە بەهۆی هەڵسوكەوتەكانی مرۆڤی سەردەمەوە لەنێو دارستانەكان دەربەدەر بوون.

مرۆڤەكان سەر بە هۆزی (ماشكۆ پیرۆ)ن كە هاووڵاتییانی بنەڕەتی ناوچەكەن، لەلایەن چەند كەسێكەوە وێنەیان گیراوە و بڵاوكراونەتەوە.

ئەوەی لە وێنەكەدا دیارە، 50 كەسی سەرەتایی سەر بە هۆزی ماشكۆ پیرۆن، بەهۆی ئەوەی لە ناوچەكەیان دەست بە بڕینەوەی دار كراوە، ناچار بوونە شوێنەكانیان جێبێڵن و لە نزیك رووبارێك دەركەون.

رێكخراوە ژینگەدۆستەكانی پیڕۆ داوایان لە حكوومەت كردووە بەخێرایی كاری بڕینەوەی دارەكانی دارستانی ئەمازۆن رابگرن، چونكە بڕینەوەی ئەو دارانە كارەسات دروست دەكات و دەبێتە هۆكاری لەناوچوونی هۆزی ماشكۆ پیرۆ و هەموو ئەو هۆزانەی لە دارستانەكە دەژین.

ماوەیەكە داری دارستانی ئەمازۆن لەلایەن كۆمپانیاكانی وڵاتی پیڕۆ دەست بە بڕینەوەی كراوە و تا ئێستا 200 كیلۆمەتری دارستانەكە تەخت كراون.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.