Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:56

کۆشکی سپی: تێستی کۆڤید-19ی جۆ بایدن پۆزێتیڤ دەرچووە

کوردستان TV
100%


کۆشکی سپی ڕایگەیاند، تێستی کۆڤید-19ی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن پۆزێتیڤ دەرچووە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین جان پییەر لەمبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هەر بۆیەش خۆی لە شوێنێک دوور لە تێکەڵبوون پاراستووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بایدن لە میانی کۆبوونەوەی جەماوەریی لاس ڤێگاس تووشی ئەم پەتایە بووە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە کە، پزیشکان چاودێری دۆخی تەندروستی بایدن دەکەن و جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە پلەی گەرمیی لەشی و لێدانی دڵی سەرۆکی ئەمریکا ئاساییە.

لەم بارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە کە تەندروستی باشە و سوپاسی ئەوانەشی کرد کە لە دۆخی دەپرسن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.