Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:33

چارەسەری یەكجاری پڕخەی خەو دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

پسپۆڕانی زانكۆی شیفێل لە بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند كە لە نوێترین تۆژینەوەیاندا سەركەوتووبوونە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی یەكجاری و بنبڕ بۆ كێشەی پڕخەی خەو.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: پسپۆڕانی زانكۆی شیفێل لە نوێترین تۆژینەوەی تەندروستییاندا بۆ چارەسەری یەكجاری پڕخەی خەو سەركەوتووبوون، چارەسەرەكەش لە رێگەی لێدانی لێزەرەوە دەبێت لە ناوچەی قوڕگی تووشبوواندا.

چارەسەرەكە لەسەر 70 كەس تاقی كراوەتەوە كە كێشەی پڕخەی خەویان هەبووە و تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 70 ساڵ بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەرییەكە بە لێزەر دەركەوتووە 70%ی بەشداربووان كێشەی پڕخەیان نەماوە.

چارەسەرییەكە بە 3 لێدانی لێزەر دەكرێت كە هەر لێدانێكی لێزەر ماوەی 15 خولەك دەخایەنێت و لەنێوان دوو هەفتە جارێك ئەنجام دەدرێت.

ئەو پسپۆڕانەی ئەو تۆژینەوە نوێیەیان ئەنجامداوە، جەخت دەكەنەوە كە بەكارهێنانی لێزەر بۆ نەهێشتنی پڕخەی خەو هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی لەسەر تووشبوواندا نییە.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.