Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:50

تۆماس مۆله‌ر وازی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی هێنا

کوردستان TV
100%


تۆماس مۆلەری هێرشبەری هه‌لبژارده‌ی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای 14 ساڵ یاری كردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتمه‌ كۆتایی گه‌شته‌كه‌م، کە دیارترین ساتەکانیش بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2014 بوو له‌گه‌ل مانشافت.

 ئەستێرەی یانه‌ی بایرن میونشن لە ژیانی وەرزشیدا 131 یاری  بۆ ئەڵمانیا ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 45 گۆڵی تۆمارکردووە، مۆله‌ر لە ڕاگەیاندنی وازهێنانیدا ووتی، شانازی ده‌كه‌م بە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەم لە یاریه‌ نێودەوڵەتییەکان و ئاهەنگ گێرانی خۆشی و دڵته‌نگی شكسته‌كان له‌گه‌ڵ هاورێكانم ، هەروەها سوپاسی هاندەرانیش ده‌كه‌م بۆ پاڵپشتیکردنیان بۆ خۆی و هەڵبژاردەی نیشتمانی.

مۆلەر لە دوایین یاری ئەڵمانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024وەک یاریزانی یەدەگ یاری کرد، یاریه‌كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی ئسپانیا ته‌واو بوو ، مۆلەر له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لمانیا بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی مۆندیالدا کردووە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.