Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:23

دۆناڵد ترەمپ بەفەرمی دەبێتە بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا

کوردستان TV
100%

پارتی كۆمارییەكان بە فەرمی دۆناڵد ترەمپ وەك بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا دیاری دەكات كە بڕیارە لە تشرینی دووەمی 2024 بێتە ئەنجامدان.

ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری میلواوكی لە ویلایەتی ویسكۆنسن كۆنگرەی كۆمارییەكان دەست پێ دەكات و بۆ دیاریكردنی بەربژێری كۆتایی پارتەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، كۆنگرەكە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.

چاوەڕوانیش دەكرێت لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كۆمارییەكان بەفەرمی دۆناڵد ترەمپ وەك تاكە بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا دیاری بكەن.

دوای دیاریكردنیشی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ رۆژی پێنجشەممە لە دوایین رۆژی كۆنگرەی پارتەكەی وتارێك پێشكەش بكات.

بەمەش دۆناڵد ترەمپ /78 ساڵ/ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی وڵاتەكەی ركابەری سەرەكی جۆ بایدن /81 ساڵ/ بەربژێری دیموكراتەكان دەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە رۆژی شەممەی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ كرا و گولەیەك بەر بەشی سەرەوەی گوێی كەوت و بریندار كرا.

بەگوێرەی هەموو ئەو راپرسییانەش كە لە ماوەی رابردوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە هەوادارانی ترەمپ زیاترن و ئەگەری سەركەوتنی بەسەر جۆ بایدن زیاترە، بەتایبەتیش دوای رووداوی هەوڵی كوشتنەكەی كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.