Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:13

ئیسپانیا نازناوی پاڵەوانی یۆرۆی 2024ی بەدەست ھێنا

کوردستان TV
100%


لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرای بردەوە.

دوێنێ یەکشەممە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی "یۆرۆی 2024"، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین، ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا باشترین یارییان دەکرد و زیاتر ھەوڵیان دەدا گۆڵ لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا تۆمار بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە بەرامبەردا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا زیاتر بەرگریییان دەکرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یارییەکە، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ھەمان سێناریۆی گێمی یەکەم دەستیان پێ کرد و لە خولەکی 47دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، نیکۆ ویلیامز گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.

دواتر یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەستیان بە ھێرشکردن کرد و لە ئەنجامدا لە خولەکی 73دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کۆڵ پاڵمەر گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە.

ھاوکات لە خولەکی 86دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، میکێل ئۆیارزاباڵ گۆڵی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

یارییەکش بە ئەنجامی 2-1 لە بەژرەوەندی ھەڵبژاردەی ئیپسانیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئیپسانیا بوو بە پاڵەوانی "یۆرۆی 2024".

ئەمەش بۆ چوارەم جارە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مێژوی خۆیدا، نازناوی یورۆ بەدەست بھێنێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.