Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:19

بایدن: لە ئەمریکا سیاسەت زۆر گەرم بووە و کاتی ساردکردنەوەی هاتووە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی کاندیدی پارتی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، دۆناڵد تررەمپ ڕایگەیاند: "ناتوانین ڕێگە بدەین ئەم توندوتیژییە ئاسایی بێتەوە. تۆماری سیاسی لەم وڵاتەدا زۆر گەرم بووە، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە سارد بکرێتەوە".

بەهۆی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە پێنسیلڤانیا، بایدن لە کۆشکی سپیەوە گوتارێکی پێشکەیش بە گەلەکەی کرد.

بایدن ڕایگەیاند: "نابێت بچینە ئەم ڕێگایەوە کە پێشتر بە درێژایی مێژووی ئەمریکا گیراوەتەبەر".

هەروەها بایدن باسی لە کوشتنی سەرۆکەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجگرتنی سیاسەتمەداران بە توندوتیژی نابێتە چارەسەرێک.

گوتیشی: "بەبێ جیاوازی ئەم جۆرە توندوتیژییە لە ئەمریکادا جێگەی نابێتەوە، ناتوانین ڕێگە بدەین ئەم توندوتیژییە ئاسایی بێتەوە. تۆماری سیاسی لەم وڵاتەدا زۆر گەرم بووە، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە سارد بکرێتەوە، هەموومان لەم بابەتەدا بەرپرسیارێتییمان هەیە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.