Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:27

ئۆتۆمبێل و ماڵەكەی تۆمەتباری كوشتنی ترەمپ دۆزرایەوە.. بزانە چیان تێدا دۆزیوەتەوە؟

کوردستان TV
100%

ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە و ماڵی ئەو كەسە دۆزرایەوە كە تۆمەتبارە بە هەوڵی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكای، لەنێویاندا چەندین كەلوپەل و ماددەی تەقەمەنی دۆزراوەتەوە.

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە: لەنزیك ئەو گۆڕەپانەی تەقە لە ترەمپ كرا، ئۆتۆمبێلی تۆماس ماتیۆ كرۆكس تۆمەتباری سەرەكی هەوڵی كوشتنی ترەمپ دۆزرایەوە، ئۆتۆمبێلەكە چەند ماددە و كەلوپەلێكی تەقەمەنی دروستكراوی دەستی تێدابووە.

هەروەها لەنێو ماڵەكەی كرۆكس بەهەمانشێوە چەند ماددە و كەلوپەلێك دۆزرانەتەوە كە دەتوانرێ تەقەمەنی لێ دروست بكرێت.

لەبارەی ئەو چەكەش كە كرۆكس بۆ هەوڵی كوشتنی ترەمپ بەكاری هێناوە، بەگوێرەی زانیاری هێزە ئەمنییەكان دەركەوتووە كە پێشتر لەلایەن باوكییەوە كڕاوە.

كڕۆكس ئەو كەسەی تەقەی لە ترەمپ كردبوو، تەمەنی 20 ساڵە بووە و خەڵكی پەنسیلڤانیا بووە، دوای تەقەكانیش راستەوخۆ لە شوێنی تەقەكردنەكەدا كوژراوە.

سەرلەئێوارەی رۆژی شەممە بەكاتی ئەمەریكا، لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە گۆڕەپانێك لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا كرا، كە تێیدا گولەیەك بەر بەشی سەرەوەی گوێی ڕاستی كەوت و بریندار كرا.

دوای وەرگرتنی چارەسەری، ترەمپ بە تەندروستییەكی باش نەخۆشخانەی جێهێشت و وەك بڵاوكراوەتەوە ئێستا باری تەندروستی جێگیر و باشە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.