Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:31

ئێف بی ئای: ئەو کەسەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپیدا کەسێکی 20 ساڵە بەناوی تۆماس ماتیو کروکس

کوردستان TV
100%


نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای)، بڵاویکردەوە ئەو کەسەی لە میانی کۆبوونەوەی جەماوەریەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەوڵی تیرۆر کردنی ئەنجامدا و لە شوێنی ڕووداوەکە کوژرا، کەسێکی 20 ساڵانە بە ناوی تۆماس ماتیو کروکس.

ئێف بی ئای لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی بکەری ئەو هێرشەی ڕاگەیاند کە لە میانی کۆبوونەوەی جەماوەریدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، کاتێک کاندیدی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە، دۆناڵد ترەمپ گوتاری بۆ لایەنگرانی دەدا تەقەی لێکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەنجامدەری هێرشەکە کەسێکی20 ساڵانە بە ناوی تۆماس ماتیو کروکس.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە لێکۆڵینەوەکان درێژەیان هەیە و، داوا لەو کەسانە کراوە کە زانیارییان هەیە لەسەر ڕووداوەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئێف بی ئای یان ڕاستەوخۆ لەڕێگەی تەلەفۆنەوە زانیارییان پێ بدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.