Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:34

بەهۆی هەورەبروسکەوە لە هیندستان 63 کەس گیانیانلەدەستدا

کوردستان TV
100%


لە ئەنجامی دروستبوونی هەورەبروسکە لە ویلایەتەکانی ئوتار پرادێش و بیهار لە هیندستان، 63 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی هیندستان تایمز، فەرمانگەی کەشناسی هیندستان بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە لە ناوچە جیاوازەکانی بیهار و 10 ناوچەی ئوتار پرادێش ژمارەیەکی زۆر هەورەبروسکە ڕوویانداوە.

لە ئەنجامی ئەو هەورەبروسکانەدا لە ئوتار پرادێش لانی کەم 43 کەس و، لە بیهار20 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکە ئەوەشیان خستەڕوو کە لە ویلایەتی بیهار 40 کەس بەو هۆیەوە برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.