لە مەڕاسیمێكدا لە شاری سلێمانی دیوانی (تەمەن)ی ئهحمهد محهمهدی شاعیر بەزمانی سویدی بڵاوكرایەوە.
مهڕاسیمهكه، لە هۆڵی نالی لە هوتێل رامادا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان و كەسایەتی دیاری سلێمانی كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی دیوانی شیعری (تەمەن)بە زمانی سویدی بەڕێوەچوو، كە (ئازاد مەعروف) دیوانەكەی لە زمانی كوردییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی سویدی.
هەر لەم مەراسیمەدا (ئازاد مەعروف)وەرگێڕی دیوانەكە، کتێبەکەی بە ئامادەبووان ناساند و ڕایگەیاند كە بەم نزیکانە لە ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید ڕێورەسمی ناساندنی بۆ ئهنجام دهدرێت .
شایانی باسه دیوانی (تەمەن)ی شاعیری(ئەحمەد محەمەد)،پێشتر لە زمانی كوردییەوە بۆ زمانی ئیتاڵی و دواتر بۆ زمانی فەرەنسی، وهرگێردرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.