Erbil 24°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:28

2 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە کوژران

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای دیالە، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە یەکێک لە کوژراوەکان، بەناو بەرپرسی بەنی سەعد لە کەرتی دیالە سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە کە بە (ئەبو حارس) ناسراوبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.