Erbil 24°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:39

له‌ یۆڕۆ ئیسپانیا لە فەڕەنسای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی و ئه‌مڕۆش ئینگڵته‌ڕا و هۆڵه‌ندا رووبه‌رووی یه‌كترده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

دوێنێ سێشەممە لە میانی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی "یۆرۆی 2024"، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای یانز ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە گیمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەردوو ھەڵبژاردە ھەوڵەکانیان چڕ کردەوە بۆ ئەوەی گۆڵ لە یەکتر تۆمار بکەن و دوای تێپەڕبوونی 21 خولەک لە دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، نۆ کۆلۆ موانی گۆڵێکی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.

ھاوکات لە خولەکی 21دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، لامین یامال بە گۆڵێکی جوان ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە، ھەروەھا لە خولەکی 25دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، دانی ئۆلمۆ گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا چەندین دەرفەتی مەترسیداریان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لەدەستدا و لە بەرامبەردا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرباری ئەوەی ھەوڵیاندا پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەن، ھەروەھا زیاتر سوودیان لە ھێرشی پێچەوانە وەگرت بۆ ئەوەی گۆڵی دیکە لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار بکەن.

یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئیسپانیا گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و ھاوکات ھەڵبژاردەکانی فەڕەنسا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 10:00ی شه‌و بە کاتی ھەولێر، ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.