Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:40

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە.. 150 هەزاری تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق بەرزبووەی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 150 هەزار.

بەشێوەیەكی گشتی ئەمڕۆ دووشەممە هەر 100 دۆلارێكی ئەمەریكی نزیكی 500 دیناری عێراقی هاتە سەر.

بەم ئێوارەیە لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 150 هەزار و 300 دینار

لە هەولێریش بەم ئێوارەیە 100 دۆلار بۆ فرۆشتن بەهاكەی بووە 150 هەزار و 250 دینار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.