Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:55

پارێزگاری هەولێر سەردانی یاریزان و ئه‌ستێره‌ی دیاری کوردستان "دیار ڕەحمان"ی کرد

کوردستان TV
100%

درەنگانی شه‌وی رابردوو،  ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە باری تەندروستی و ڕێرەوی چارەسەرە پزیشکیەکانی، سەردانی یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و ئەستێرەی دیاری کوردستان "دیار ڕەحمان"ی کرد، كه‌ لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەیە.
پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەیدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندرویستی و ڕێرەوەى چارەسەرە پزیشکیەکانى پرسی و ئامادەیی هەموو پاڵپشتى و هاوکاریەک و ئاسانکاریەکى نیشاندا بۆ چارەسەرکردنى، داواشی لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەری ئەنجامی بدەن.
جێگەی باسە، دیار ڕەحمان، ئەستێرە و یاریزانی دیاری کوردستان، پێشتر لە ریزی هەریەك لە یانەكانی هەولێر و برووسك یاریی كردووە و لە ریزی هەڵبژاردەی كوردستانیش بەشداری لە پاڵەوانیەتیی كۆنیڤای هەرێمەكان كردووە، لە ساڵی 2018 تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن و كتوپڕ بووە، ماوەیەک لەمەوبەریش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لەسەر ڕاسپاردەی  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕەوانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا کرا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.