دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا (FSB)، بڵاویکردەوە کە ڕێگری کراوە لە هەوڵێکی ڕفاندنی فڕۆکەی جەنگی "Тu-22М3"ی ڕووسی لەلایەن هەواڵگریی ئۆکرایناوە.
لەو بارەیەوە، دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕێگریی کرد لە ئۆپەراسیۆنی دەزگای تایبەتی ئۆکراینا بۆ ڕفاندنی فڕۆکەی 'Тu-22М3'ی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی ڕووسیا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناتۆ بەشدار بوون لە پرۆسەی ئامادەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا و هاتووە: "دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا لە بەرامبەر پارەدا داوای لە فڕۆکەوانەکە کردووە فڕۆکەکە لە خاکی ئۆکراینادا بنیشێنێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.