له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا، ئاهه‌نگێكی له‌دایكبوون بۆ كاره‌ساتێكی دلته‌زین ده‌گۆردڕێت و به‌هۆیه هه‌شت كه‌س بوونه قوربانی.
پۆلیسی ناوخۆی ئەمه‌ریکا بڵاویکردەوە، شه‌وی ڕابردوو لەناو ماڵێکدا لە ویلایەتی کێنتاکیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا پێنج کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
جێف مالێری، بەڕێوەبەری پۆلیسی فلۆڕانس له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، له‌كاتی ئاهه‌نگی له‌دایكبوون له‌ناو ماڵێكدا له ویلایه‌تی كێنتاكی، یه‌كێك له ئاماده‌بووان ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
گوتیشی دوای ئاگاداركردنه‌وه، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنی ناوچه‌كه و کاتێک لە ماڵەکە نزیکبوونەتەوه گوێیان له ده‌نگی ته‌قه‌كردن بووه.
باسی له‌وه‌شكردووه، پێدەچێت تۆمەتبارەکە لەکاتی شۆفێریكردندا ته‌قه‌ی له خۆی كردبێت و بوەتە هۆی لادانی له رێڕه‌و دواتر تۆمەتبارەکە بە برینداری دۆزرایه‌وه و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سانت ئەلیزابێس و لەوێ گیانی له‌ده‌ستدا.
بەرپرسان دەڵێن لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تۆمەتبارەکە بە تەنیا مامەڵەی کردووە و هیچ مەترسییەک لەسەر خه‌ڵكی ناوچه‌كه نیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.