فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی یەكشەممە (7 ی تەممووزی 2024)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هاوکات تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوام دەبن و بە هۆی پشووەوە ناوەستن.
راشگه‌یه‌ندراوه، ڕۆژی دووشەممە (8 ی تەممووزی 2024)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.