Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:29

یەکەم لێدوانی پزیشکیان لە دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆكکۆماری نوێی ئێران

کوردستان TV
100%


مەسعود پزیشکیان کە لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ئێران بە بەدەستهێنانی ڕێژەی سەدا 53،7ی دەنگەکان بووە سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە بەبێ یەکگرتوویی و متمانە ناتوانن ڕێگای سەختی بەردەمیان تێبپەڕێنین.

لە پەیامێکیدا کە لە ڕێگەی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، پزیشکیان ڕایگەیاند: "گەلی خۆشەویستی ئێران، هەڵبژاردنەکان کۆتاییان هات. ئەمە دەستپێک و سەرەتای یەکگرتووییمانە. بەبێ یەکگرتوویی و متمانە ناتوانین ڕێگای سەختی بەردەممان تێبپەڕێنین. دەستم بۆ ئێوە درێژ دەکەم و سوێند دەخۆم کە لەم ڕێگایەدا بە تەنیا جێتانناهێڵم".

بەپێی ئەنجامە فەڕمییەکان، لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماردا لە ئێران پەرلەمانتاری ڕیفۆرمخوازی تەبرێز و وەزیری پێشووی تەندروستی وڵاتەکە، مەسعود پزیشکیان، بە بەدەستهێنانی سەدا 53،7ی دەنگەکان بووەتە نۆهەمین سەرکۆماری وڵاتەکە.

لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی موحافزکار کە ڕکابەرایەتیی پزیشکیانی دەکرد سەدا 44،4ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لای خۆیەوە جەلیلی ئاماژەی بەوە کرد ڕێز لە هەر کەسێک دەگرێت گەل هەڵیبژێرێت و پێویستە بە هەموو تواناوە هاوکاری سەرکۆماری نوێی بن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.