Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:01

سزاكیی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ یاریزان مه‌ریح ده‌میرێل كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ناڕەزایەتی خۆی بۆ بڕیاری سزادانی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا مەریح دەمیرێل لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا نیشان دا.

لەبارەی ئەو سزایەی بەسەر یاریزان مەریح دەمیرێل سەپێندراوە، وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "بە داخ و نیگەرانین بۆ ئەو بڕیارەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA)، کە سزای دوو یاری دوورخستنەوەی بۆ یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێ'مان مەریح دەمیرێل دەرکردووە. ڕکابەرییە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەمەبەستی نزیکردنەوەی کۆمەڵگاکان و وڵاتان ڕێک دەخرێت. ئەو بڕیارە هاووڵاتیانی ئێمەی لە ناو و دەرەوە وڵاتەکەمان تووشی نیگەرانی کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی وا لێک بدرێتەوە کە لە هەندێک وڵاتی ئەورووپیدا لەبارەی بیانییەکان بڕیارێکی پێشوەختە دەدرێت و ئەوەش بەهێزکردنی ئەو بۆچوونانەیە".

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.