Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:53

له‌ چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 485 پرۆژەی جۆراوجۆر لە کەرتی ڕێگەوبان لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراون

کوردستان TV
100%


بەشێکی تری گەڕەک و کۆڵانەکانی ناحیەی ڕۆڤیای سەر بە پارێزگای دهۆک کە ژمارەیان 5 گەڕەکە، قیڕتاو کران.

مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "ڕۆژانە گەڕەک و کۆڵانەکانی ڕۆڤیا قیڕ دەکرێن، هەروەها ڕەزامەندی دراوە لەسەر دروستکرنی جووتسایدی ناحیەی ڕۆڤیا".

بەشێک لە هاووڵاتییانی ناحییەکە دەڵێن: "دڵخۆشین بە قیڕتاوکردنی کۆڵانەکان، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەم کێشەیەی بۆ چارەسەر کردین، ماوەی چەند ساڵێک بوو، بە هۆی ئاستەنگی ڕێگاکە نەماندەتوانی بە ئاسانی هاتوچۆ بکەین".

حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژەی تری بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی ناوچەکە کردووە؛ وەکوو پرۆژەکانی ئاو، کارەبا، ڕێگەوبان، کشتوکاڵ و پەروەردە.

لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، تاکوو سەرەتای ساڵی 2024، بە گوژمەی 486 ملیار دینار، 485 پرۆژەی جۆراوجۆر لە کەرتی ڕێگەوبان لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراون و بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.