ناوی سەلامەتترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاو كرایەوە، بەگوێرەی ریزبەندییەكە فەڵەستین لە كۆتایی دێت بەهۆی ئەوەی لە جەنگی لەگەڵ ئیسڕائیلدا مەرجەكانی سەلامەتی تێدا لاواز بووە یاخود هەر نەماوە، عێراقیش لە ریزبەندییەكەدا تاڕادیەكی باش هاتۆتە پێشەوە.
گۆڤاری (سی وۆڕڵد) ریزبەندییەكەی بۆ 188 وڵاتی جیهان ئەنجامداوە، بۆ هەر خانەیەكیش پشتی بە 100 خاڵ بۆ سەلامەتی بەستووە.
لە ریزبەندییەكەدا وڵاتی ئەندۆرا لە ریزی یەكەم دیاریكراوە وەك سەلامەتترین وڵات لەسەر ئاستی هەموو جیهان بۆ ساڵی 2024، لە ریزبەندی كۆتاییشدا فەڵەستین دیاریكراوە بەهۆی ئەوەی لە جەنگ لەگەڵ ئیسڕائیلدا مەرجەكانی سەلامەتی تێدا لاواز بووە كە تەنیا 40 خاڵی سەلامەتی تێدا هەیە.
لەو ریزبەندییەدا هەروەها عێراق لەنێو 188 وڵاتەكەی جیهان لە ریزی 61 دیاریكراوە، كە لە كۆی 100 خاڵ 88 خاڵی سەلامەتی هەیە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق بۆ سەلامەتی لە ریزبەندی حەوتەم وڵات دانراوە دوای هەریەك لە وڵاتانی ئیماڕات، سعوودییە، بەحرێن، كوێت، ئوردن و قەتەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.