لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە وڵاتی قیرغستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند كە توانیویانە هەوڵێكی كودەتا و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی وڵاتەكەیان لە رێگەی هێزەوە شكست پێ بێنن.
لیژنەكەی قیرغستان لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: كۆمەڵەیەك لەناوخۆی وڵات پلانیان داڕشتبوو لە رێگەی هێز و دروستكردنی ناسەقامگیری و كاری تێكدەری لەناوخۆی وڵات، كودەتا بكەن و دەسەڵات بگرنە دەست.
بڵاویشی كردەوە: توانرا پلانەكانی كۆمەڵەكە ئاشكرا بكرێت و سەرجەمیان دەستگیر بكرێن.
هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەگەر پلانی كودەتاچییەكان سەری بگرتایە، رێژەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی سڤیل دەبوونە قوربانی و وڵات دەچووە دۆخێكی نادیاری سەقامگیری و ئاژاوەوە.
لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی قیرغستان جەختیشی كردەوە كە لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی بەرگریی لە سەلامەتی هاووڵاتییان و جێبەجێكردنی بنەماكانی دەستوور بكەن و سەرجەم كودەتاچییەكان دەستگیر بكەن و بدرێنە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.