بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرز دەبنەوە.
كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەماش بەرزتر دەبێت بە 2 تــــا 5 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە .
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەهەمانشێوە بەرز دەبن و نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.
ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەمشێوەی خوارەوە دەبن :
هەولێر : 44
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکووک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 48
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.