دەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی كۆیە – رانییە ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شوفێرەكەی گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند: شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (بی ئێم دەبلیو) لەسەر رێگای كۆیە - رانیە نزیك گۆڕستانی بێستانە وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی كۆیە داوا لە شوفێران كرد پابەندی رێنمایی و هێماكانی شەقام و هاتوچۆ بن بۆ ئەوەی گیان و ماڵیان سەلامەت بێت و دووربن لە رووداوی هاتوچۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.