Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 18:09

جامی یۆرۆ 2024.... ھەشت ھەڵبژاردە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

کوردستان TV
100%

دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ کە ئەڵمانیا میوانداری دەکات، ھەشت ھەڵبژاردە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوتن لەنێویاندا.

دوێنێ سێشەممە، یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی "یۆرۆی 2024" کۆتاییان ھات و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی تورکیا، سویسرا، ئەڵمانیا، ئینگڵتەرا ئیسپانیا، فەڕەنسا، پورتوگال و ھۆڵەندا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

ڕۆژی 5ی ئەم مانگە، یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی "یۆرۆی2024"، دەست پێ دەکەن و لە یەکەم یارییدا ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یاریگای ئێم ئێچ پی ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە دووەم یارییدا ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای ڤۆڵکسپارک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ھەروەھا ڕۆژی 6ی ئەم مانگە لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی پاڵەوانێتی "یۆرۆی 2024"، دوو یاری ئەنجام دەدرێن کە لە یەکەم یارییدا ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی سویسرا لە یاریگای مێرکور سپیل-ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە یاری دووەمیشدا، ھەڵبژاردەی تورکیا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.