Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 18:35

قەرەباڵغی لە ڕێوڕەسمێکی ئایینی لە هیندستان گیانلەدەستدانی 116 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

قەرەباڵغی لە ڕێوڕەسمێکی ئایینی لە ویلایەتی ئوتار پرادێش، گیانلەدەستدانی 116 کەسی لێکەوتەوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیای نێوخۆیی بڵاوبووەتەوە، لە شاری سیکاندارا ڕائۆ سەر بە ویلایەتی ئوتار پرادێش ڕێوڕەسمێک بە ناوی "ساتسەنگ" کە تێدا بە کۆمەڵ نزا دەکرێت، ڕێکخراو و بەهۆیەوە قەرەباڵغی ڕووی داوە.

بە هۆی قەرەباڵغییەکەوە بە لایەنی کەمەوە 116 کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکیان منداڵن و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی بە هۆی ڕووداوەکەوە سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.