Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 18:57

بەهۆی كەوتنە ژێرپێیان لە مەڕاسیمێكی ئایینی لە هیندستان دەیان كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە وڵاتی هیندستان بەهۆی قەرەباڵغی و كەوتنەژێرپێیان لە مەڕاسیمێكی ئایینیدا بەلایەنی كەم 100 كەس گیانیان لەدەست دا و سەدانی دیكەش بریندار بوون.

رووداوەكە لە ناوچەی هاسراس لە هەرێمی ئەوتار برادیش لە باكوری وڵاتی هیندستان رووی دا.

لە كاتی ئەنجامدانی نوێژ لە مەڕاسیمە ئاینییەكەدا، بەهۆی قەرەباڵغی و زۆری ئامادەبووان رێژەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان كەوتنە ژێرپێیان، لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەست دا.

ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە زۆرینەیان ئافرەتن، لەگەڵ چەندین منداڵ و پیاوێك.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی ئەوتار برادیش بڕیاری دا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە پێكبهێنێ.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.