Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 19:33

کوژرانی 3 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاندرا

5 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران
کوردستان TV
100%

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی سێ تیرۆریستيی داعشی لە پارێزگای دیالە، ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەپشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، حەشارگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستيی داعشیان لە دەوروبەری بەنداوی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە، بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ تیرۆریستيی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەکەیش خاپوورکراوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.