Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 19:29

جامی یورۆ 2024.. فەڕەنسا و پورتوگال گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

کوردستان TV
100%


ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و پورتوگال بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ سەرکەوتن، ھاوکات ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی بەلجیکا و سلۆڤینیا ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

دوێنێ دووشەممە لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی "یورۆی 2024"، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی بەلجیکا لە یاریگای مێرکور سپیل-ئارێناڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

یاریزانانی ھەردوو ھەڵبژاردە ھەر لە سەرەتای یارییەکەوە ھەوڵەکانیان بە تۆمارکردنى گۆڵ دەست پێ کرد، بە تایبەت یاریزانانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، بەڵام گیمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

گێمی دووەمی یارییەکە لەو کاتەی خەریکبوو بەبێ گۆڵ کۆتایی بێت، یاریزانی ھەڵبژاردەی بەلجیکا، یان ڤێرتۆنگێن لە خولەکی 85دا، بە ھەڵە گۆڵێکی لە ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و یارییەکەش بەو تاکە گۆڵە لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کۆتایی ھات.

ھەروەھا دوێنێ لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی "یورۆی 2024"، ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی سلۆڤینیا لە یاریگای دۆچ بانک پارک ڕووبەڕووی یەکتر بووەنەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی پورتوگال بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی پورتوگال بەھەمان سیناریۆی گێمی یەکەم دەستیان پێ کرد، بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوون.

کاتی ئاسایی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

دواتر پەنا برایە بەر دوو گێمی زیادکراو کە تیایدا ھێرشبەری ھەڵبژاردەی پورتوگال، کریستیانو ڕۆناڵدۆ لە خولەکی 105دا، لێدانێکی سزای لەدەستدا.

ھەروەھا هەردوو گیمی زیادکراوی یارییەکە، بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات و ناوبژیوانی سویدی گلێن نایبێرگ یارییەکەی بردە لێدانی یەکلاکەرەوە.

ھەریەک لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی پورتوگال کریستیانو ڕۆناڵدۆ، بڕۆنۆ فێرناندێز بەسەرکەوتوویی لێدانەکانیان جێبەجێ کرد.

لە بەرامبەردا ھەڵبژاردەی پورتوگال سوودی لە توانا و لێھاتوویی دیگۆ کۆستا-ی گۆڵپارێز و ستوونی گۆڵەکە بینی کە سێ لێدانی یاریزانانی ھەڵبژاردەی سلۆڤینیای گەڕاندەوە.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی پوتوگال کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و پورتوگال، خۆیان گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و ھاوکات ھەڵبژاردەکانی بەلجیکا و سلۆڤینیاش ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.