Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:43

رێژەی خۆكوشتن لە عێراق زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

رێژەی خۆكوشتن لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەشێوەیەك كە لە ماوەی تەنیا دوو مانگدا لە شاری بەغدا 25 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان میدیاییەكان، لە 1ی ئایار تاكو 30 حوزەیران واتە لە ماوەی دوو مانگدا 25 حاڵەتی خۆكوشتن لە بەغدای پایتەختی عێراق تۆماركراوە.

حاڵەتەكانی خۆكوشتنیش لە رووی تەمەنەوە جیاواز بووە بەشێوەیەك كە گەنج و پیر و پیاو و ئافرەتی تێدابووە، هەروەها ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانیشی تێدا بووە.

سەبارەت بە شێوازەكانی خۆكوشتنیش، ئەویش بەهەمانشێوە هەمەجۆر بووە كە خۆی لە هەڵواسین و گولـلە و بەكارهێنانی خواردنەوە ژەهرەكان دەبینێتەوە.

لە زانیارییەكاندا بەغدا وەك نموونە هێنراوەتەوە و ئاماژە بەوەشدراوە كە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق حاڵەتەكانی خۆكوشتن بەهەمانشێوە زیادیان كردووە.

هۆكارەكانی پەنابردنیش بۆ خۆكوشتن زیاتر بۆ پاڵەپەستۆی دەروونی و ئاست و بژێوی ژیان گەڕێنراوەتەوە.

سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێشتر لە خستنەڕووی ئامارەكانی خۆكوشتندا رایگه‌یاندبوو: حاڵەتەكانی خۆكوشتن له‌ عێراق لە دوای ساڵی 2017 بەردەوام بەرەو هەڵكشان بووە و زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنیش لە ساڵی 2022 تۆماركراوە كە 511 خۆكوشتن بووە لە تەواوی عێراقدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.