Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:26

جامی یۆرۆ 2024.. ئینگڵتەرا و ئیسپانیا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوتن

کوردستان TV
100%


ھەر یەک لە ھەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و ئیسپانیا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ و ھاوکات ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی سلۆڤاکیا و جۆرجیا ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

دوێنێ یەکشەممە لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی "یۆرۆی2024"، ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیا لە یاریگای ڤێلتینس ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە گیمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی بەھێز دەرکەوتن و زیاتر یاریگا و تۆپیان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام لە خوڵەکی 25دا و لە ھێرشێکی پێچەوانەدا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیا، ئیڤان شرانز گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.

گێمی یەکەمی یارییەکە، بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیا کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا ھێرشەکانیان بۆسەر گۆڵی ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیان زیاتر چڕ کردەوە، تا ئەو کاتەی لە خولەکی 90دا و یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا، جود بێلینگھام گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

دواتر لە گێمی یەکەمی زیادکراودا و لە خولەکی 91دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا، ھاری کەین گۆڵی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا کۆتایی ھات.

ھەروەھا دوێنێ لە میانی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی جامی "یۆرۆی 2024"، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی جۆرجیا لە یاریگای ڕاین ئینێرجی ڕووبەڕووی یەکتر بووەنەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت، بەڵام لە خولەکی 18 یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، ڕۆبین نۆرماند بە ھەڵە گۆڵی یەکەمی لەسەر خۆیان تۆمار کرد و ھەڵبژاردەی جۆرجیای کردە خاوەن گۆڵێک و دواتر لە خولەکی 39دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، رۆدریگۆ ھێرناندیز بە تۆمارکردنی گۆڵێک، ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەھێزتر دەرکەوتن و ھێرشەکانیان بۆسەر گۆڵی ھەڵبژاردەی جۆرجیا چرتر کردەوە و ھەریەک لە یاریزانان فابتان رۆیز، نیکۆ ویلیامز و سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 51 و 75 و 83 تۆمار کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و ئیسپانیا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا سەرکەوتن و ھاوکات ھەڵبژاردەکانی سلۆڤاکیا و جۆرجیا ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.